Mohammed Baqi Hussein
14 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
ئیستانبوڵ
- كچی سه‌ركۆماری توركیا سومه‌یه ئه‌ردۆغان و سهلجوك بایراكتار له كۆشكی هوبهرهوه به‌ره‌و ناوه‌ندی نمایشی یه‌حیا كه‌مال به‌یاتلی كه بڕیاره ئاهه‌نگی زەماوەندی تێدا به‌ڕێوه بچێت به‌ڕێكه‌وتن.
سومه‌یه ئه‌ردۆغان و سهلجوك بایراكتار به ئوتومبێلێك له جۆری BMW ی ره‌نگی ره‌ش كه بۆ بووك ئاماده كراوه به یاوه‌ریی كاروانێكی ئوتومبێل به‌ره‌و ناوه‌نده‌كه به‌ڕێكه‌وتن.
سومه‌یه ئه‌ردۆغان به جلی بووكێنییه‌وه له پێشه‌وه سه‌ركه‌وتووه و سهلجوك بایراكتاری زاواش ئوتومبێله‌كه لێده‌خوڕێت.