İlkay Güder,Enes Kaplan
03 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویو كرد له مێرسین.
دوای ئه‌وی ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا به‌ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رمی پێشوازیی له پوتین كرد، هه‌ردوو سه‌ركرده له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویودا كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه به‌ئاماده‌یی چه‌ندین وه‌زیری حكوومه‌تی رووسیا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه سێرگی لاڤرۆڤیشیان تێدابوو به‌ڕێوه‌چوو.
- بنكه ئه‌تۆمییه‌كه پێویستیی سه‌دا 10ی كاره‌بای توركیا دابینده‌كات
بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویو له چوار یه‌كه‌ی هه‌زار و 200 مێگاواتی پێكهاتووه و توانای گشتیی ده‌گاته 4 هه‌زار و 800 مێگاوات كاره‌با.
له‌سایه‌ی ئه‌م بنكه‌یه‌دا توركیا سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی زیادده‌كات و ده‌توانێت رێژه‌ی سه‌دا 10 پێویستیی كاره‌بای وڵاته‌كه دابینبكات.
له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی بنیاتنانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا، سێ هه‌زار و 500 كرێكار كارده‌كه‌ن و لهچڕترین كاتی پڕۆژه‌كه‌دا، ژماره‌ی كرێكاره‌كانی ده‌گاته 10 هه‌زار كه‌س.
له‌ئێستادا له 31 وڵاتی جیهاندا 450 بنكه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و 55ی دیكه‌ش له‌قۆناغی بنیاتناندان.