Ali Cura,Emre Gürkan Abay,Dmitri Chirciu
27 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2023
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوە کرد هەرکاتێک وێستگەی هێزی ئەتۆمیی ئاککویو-ی تورکیا بە تەواوی تواناکانی بکەوێتەکار، ئەگەری هەیە ئیتر گازی سرووشتیی کەمتر بۆ تورکیا دابین بکەن و گوتی: "وەکو دەزانن ئەمە (گازی سرووشتی) لەمرۆماندا بەرهەمێکی گرانە و گرانتریش دەبێت. تورکیا بە سوودی ئەوەی دەبێتە خاوەنی پیشەسازیی ئەتۆمیی خۆی ئیتر دەبێتە وڵاتێکی خاوەن وزەی ئەتۆمی کە یەکێکە لەو سەرچاوانەی کەمترین تێچووی هەیە لە جیهاندا".
ڤلادیمیر پوتین لە میانی بەشداریکردنی بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە رێوڕەسمی به سووتەمەنییكردنی ئەتۆمی بۆ وێستگەی هێزی ئەتۆمیی ئاککویو، گوتاریکی پێشکەش کرد.
پوتین ئاماژەی بەوە کرد لەمەودوا تورکیا دەبێتە وڵاتێکی خاوەن وزەی ئەتۆمی کە یەکێکە لەو سەرچاوانەی کەمترین تێچووی هەیە لە جیهاندا و گوتی: "وێستگەی وزەی ئەتۆمی ئاککویو یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گەورە هاوبەشەکان لە مێژووی تورکیا و رووسیا و رۆڵی هەیە لە پێشخستنی پەیوەندییەکانماندا".
گوتیشی: "هانی هەردوو وڵات دەدەین لە بازاڕەکانی یەکتردا و لە بواری گەشتیاریدا زیاتر چالاک بن، بۆ ئەمەش بڕیارمان دا ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان زیاد بکەین".
سەرۆکی رووسیا ههروهها: "سیستەمی وێستگەی ئەتۆمی ئاککویو یەکێکە لە سیستەمە ئاسایشپارێزراوە هەرە مۆدێرن و متمانەپێکراوەکان".
ڤلادیمیر پوتین ئاشكرایشیكرد کە گەیاندنی وێستگەی هێزی ئەتۆمیی ئاککویو به ١٠٠ههمین ساڵی کۆماری تورکیا، له سایەی سەرکەوتوویی کەسایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە هاوتووەتە دی و گوتی: "بەڕێز ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا ئەوە پیشان دەدەن کە خزمەتێکی چەندە گەورەیان بە گەشەپێدانی ئابووریی وڵات کردووە".