Zuhal Demirci
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە-AA
ئەو رێککەوتننامەیەی لە ۱۳ی ئابدا لەنێوان حکوومەتی ئەنقەرە و حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا واژوو کرابوو، پەسەند کراو و لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە.
لەم چوارچێوەیەشدا حکوومەتی هەردوو وڵات جەختیان لە گرنگی سەقامگیری لیبیا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی ئەو وڵاتە و دانانی بناغەی هاوپەیمانییەکی راستەقینەی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.