Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2018
تاران – AA
زانای ئایینی ئێرانی، ناسر ناكهڤیان رایگه‌یاند "زانایانی ئایینی له ئێران پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان له ده‌ستداوه و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێك له شه‌قامه‌كان وه‌ڵامی سڵاوهكانیشیان ناده‌نه‌وه".
ناسر ناكهڤیان كه به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له ژماره‌یه‌ك له بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و جێبه‌جێكردنیان بانگخوازی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه زانایانی ئایینی له خه‌ڵك دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و به‌پێی پێویست گرنگی به كێشه‌كانی هاووڵاتییان ناده‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گه‌لی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسان هاوڕانین و له دژی بڕیاره‌كانن و ره‌خنه‌ی له زانایانی ئایینیش گرت به‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌دا هه‌ستیار نین.
ناكهڤیان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جاران خه‌ڵك ئه‌و كێشه تایبه‌تیانه‌ی له لایه‌ن نزیكترین كه‌سه‌كانیشی باسی نه‌ده‌كرد لای زانایانی ئایینی باسی ده‌كرد به‌ڵام ئێستا وا نه‌ماوه.
په‌یامه‌كه‌ی زانای ئایینی ئێرانی، ناسر ناكهڤیان له ماڵپه‌ڕی Khabaronline بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئیدی زۆربه‌ی گه‌نجان ناچنه نوێژی به كۆمه‌ڵ و نوێژی هه‌ینی و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه زانایانی ئایینی له ئێران پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان له ده‌ستداوه و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێك له شه‌قامه‌كان وه‌ڵامی سڵاوهكانیشیان ناده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك زانایانی ئایینی به سه‌رچاوه‌ی كێشه سیاسی و كێشه‌كانی دیكه بزانن، ئه‌وا پێویسته ئه‌وان هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و تێڕوانینه بگۆڕن كه له‌سه‌ر ئه‌وان دروست بووه".
ئه‌و زانای ئایینییه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، "زانایانی ئایینی وڵاته‌كه‌ی سه‌ریان لێتێكچووه" و ده‌ڵێت: "كاتێك كه‌سێك زۆربایی ده‌كات و سنووری خۆی ده‌به‌زێنێت ناكرێت له‌گه‌ڵ سته‌م و سته‌مكار بیت. ده‌بێت ره‌زامه‌ندی خوا به بنه‌ما بگیرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پله و پایه بشڕۆن له پێناو ره‌زامه‌ندی خوا".