Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal
15 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2018
باکو- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەی تایبەتیی "CAN" کاتژمێر ١١:٣٠ گەیشتە باکو پایتەختی ئازەربایجان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی حەیدەر عەلیێڤ لە لایەن هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان، یەعقوب ئەییبۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، رامیز حەسەنۆڤ، باڵیۆزی ئازەربایجان لە ئەنقەرە، هازار ئیبراهیم و باڵیۆزی تورکیا لە باکو، ئەرکان ئۆزئۆراڵەوە پێشوازیی لێکرا.
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار یاوەری ئەردۆغان دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ ئازەربایجان.