دیاربەكر
رێکخراوی مێزۆپۆتامیا بۆ دامەزراندندنی زانکۆیەک کە پەروەردەی کوردی تێدا ھەبێ، دەست بەکار بوو، ئەندامانی ئەو رێکخراوە رۆشنبیران و ھونەرمەندان و کەسایەتی ئاکادیمی کوردن و ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد (شڤان پەروەر) و ژمارەیەک بازرگان و کەسایەتی ئەو رێکخراوە بەرێوەدەبەن و ناوەندی رێکخراوەکە لە دیاربەکرە و کەسانی ئاکادیمی و پسپۆر پلانی ستراتیژی بۆ پرۆگرامەکانی دادەرێژن.
جێگری سەرۆکی گشتی لە رێکخراوی مێزوبوتامیا مەحمود توگروڵ بۆAA گوتی: "رێکخراوی مێزۆپۆتامیا بۆ دامەزراندنی یەکەم زانکوی کوردی لە دیاربەکر کە پەروەردە و فێرکردن بەزمانی کوردی تێدا بەڕیوەدەچێ، دەستی بە کارەکای کرد. یەکەم کۆلێژی ئەو زانکۆیە بەناوی کۆلێژی زمانی کوردیە کە تایبەتە بە ئامادەکردنی مامۆستای زمانی کوردی گەر پەروەردەکرن بە زمانی کوردی لە تورکیا دەستپێبکا پێویستیان بە ماموستا دەبێ، بۆیەئێمە کادیر و ماموستای کوردی لەو زانکویە پێدەکەینین."