دیاربەکر
سەرۆکی پارتی ماف و ئازادی ھاک پار کەمال بۆرکای لە دیاربەکر و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد ئەوان دەخوازن پرسی کورد لە تورکیا بەپێی بنەمای یەکسانی چارەسەر بکرێ.
بۆرکای ھەروەھا لەبارەی دوایین ھەوڵەکانی حکومەتی تورکیا لەپێناو گەشەپێدانی دیموکراسی گوتی: "حکومەت دەخوازێ بەرێگەی دیموراسی و ئاشتی پرسی کورد چارەسەر بکات کە تا ئێستا ئەو رێگەیە بۆ چارەسەری پرسی کورد بەکارنەھاتووە ھەربۆیەشە ماوەی ٣٠ تا ٤٠ ساڵ شەڕی چەکداری بەردەوامبوو و توندوتیژی و فشاری سەربازی پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر ناکا."
بۆرکای ھەروەھا رایگەیاند: "ماوەیەکی درێژە ئاگربەس ھەیە و دەنگی چەک نابیسترێ و ئەمەش دەرفەتێکی گرینگە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا. ئێمە پێشنیاز دەکەین پرسی کورد لە تورکیا بەگوێرەی بنەمای یەکسانی چارەسەر بکرێ."
لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا کەمال بۆرکای ئاشکریایکرد کە دوای دیاربەکر سەردانی ھەریەک لە شارەکانی ئورفا، عەنتاب، ئەدەنە و مەرسین دەکات و لێکۆڵینەوە دەکن و دواتر راپۆرتێک لەمەڕ پرسی کورد ئامادە دەن و ئاراستەی حکومەتی تورکیای دەکەن.
ئەم کۆنگرە رۆژنامەوانیەی سەرۆکی پارتی ماف و ئازادی ھاک پار کەمال بۆرکای بە زمانی کوردی بەرێوەچوو و بورکای بە زمانی کوردی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.