Necat Hazar,Şener Toktaş,Sabri Yıldırım,Sayim Harmancı,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2019
وان – AA
به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی رووی له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كردووه، رێگای 885 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن گه‌وره‌شاره‌وانی وانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی به‌فر و ته‌مه‌وه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای وان، رێگای هاتوچۆی 237 ناوچه داخراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه.
- به‌دلیس
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێگاوبان و گواستنه‌وه‌ی سه‌ربه فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی به‌دلیس، ئومێد كورتكان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه رێگای 287 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
- مووش
به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه له مووش رێگای 265 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.
- هه‌كاری
له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای هه‌كاری، رێگای 66 كێڵگه و 30 گوند به هۆی بارینی به‌فر و بوونی ته‌مه‌وه داخراون و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه.