Nazlı Yüzbaşıoğlu
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ڵامی تویتێكی سیناتۆری كارۆلینای باشووری ئه‌مریكا، لیندسی گراهامی دایه‌وه له‌باره‌ی قۆناغی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا.
ئیبراهیم كاڵن له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئیبراهیم كاڵن كه لیندسی گراهامی بۆ تاگ كردبوو رایگه‌یاند "په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی نێوان په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست و باڵی سووریای په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ده‌زانن و به شێوه‌یه‌كی زۆر روونتر له هه‌مووان ئه‌وه‌تان له‌به‌رده‌م رای گشتیی باسكرد. تیرۆریستان نابنه هاوپه‌یمانتان. وه‌ك چۆن داعش نوێنه‌رایه‌تی موسڵمانان ناكات، په‌كه‌كه-ش نوێنه‌رایه‌تی كورد لە سووریا یان شوێنه‌كانی دیكه ناكات".