ئیستەنبوڵ
سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ئیستەنبوڵ بایرام موراد ئاشکرایکرد لە ماوەی چوار ساڵدا ملیارێک و ١١٢ ملیۆن و ١٤٤ ھەزار و ٦٨٨ پەرتوک لە تورکیا فرۆشراون.
ئاماژەی بەوەشکرد کە زیاترین فرۆشی پەرتوک لە وەرزی پایز و کەمترینیشیان لە وەرزی زستاندابووە بەشێوەیەک لە سێ مانگی پاییز ئەیلول، تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم ٣١٢ ملیۆن و ٥٤٧ ھەزار پەرتوک فرۆشراون و لە وەرزی زستانیش لە ٢٠%ی ئەو رێژەیە فرۆشراون.
بەپێی لێدوانەکانی بایرام موراد ھۆکاری کەم خوێندنەوەی پەرتوک لە وەزری زستان بەکارھێنانی ئینتەرنێت و سەیرکردنی تەلەفزیۆن و درێژی شەوانی زستانە.
سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی چاپ و بڵاوکردنەوە لەبارەی کاریگەری پیشانگاکانی پەرتوک لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی خوێنەران گوتی: "ئارەزوومەندانی خوێندنەوەی پەرتوک لە کاتی کردنەوە پیشانگای پەرتووک بەرھەمی نوێی نووسەران دەبینن و ئەمەش وادەکات پەرتوکە نوێکان بکرن و بخوێننەوە کە کاریگەری باشی لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی خوێندنەوەی پەرتووک ھەیە."