ئیستەنبول
سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵلا گول باسی ئازادکردنی سەرپۆش لە پەرلەمانی تورکیای کرد و گوتی: "ئازادکردنی سەرپۆش لە پەرلەمان و بەشداریکردنی چوار پەرلەمانتاری سەرپۆش لە کار و چالاکییەکانی پەرلەمان، بووە ھۆی دڵخۆشبوونی ھەموو کەسێک، بۆیە دەستخۆشی لە ھەموو پارت و لایەنێک دەکەم کە بۆ جێبەجێکردنی ئەو جۆرە ھەنگاوانە ھاوکاربوون."
سەرکۆماری تورکیا بەر لە رۆیشتنی بۆ سکۆتلەندا لە فرۆکەخانەی سابیحا گۆکچەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و وەڵامی پرسی رۆژنامەنووسانی دایەوە و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک لە بارەی ئێوە رووداوەکانی دوێنێ پەرلەمانی تورکیا چۆن ھەڵدەسەنگێنن؟ سەرکۆماری تورکیا گوتی:" وەک ئێوەیش بینیتان ھەموو کەسێک دڵخۆش بوو، سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بۆ جێبەجێکردنی ئەو جۆرە ھەنگاوانە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاساییکردنەوە، ھاوکارییان کردووە."
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە لە بارەی گوتاری پەرلەمانتاری جەھەپە لە پەرلەمان، سەرکۆماری تورکیا گوتی: "پێشتریش من گوتم سوپاسی ھەموو لایەک دەکەم."
سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵلا گول بە مەبەستی بەشداریکردن لە سێیەمین کۆنفرانسی زمانی شیرین تورکیا و بەریتانیا ئەمڕۆ ھەینی سەردانی سکۆتڵەندای کرد.