شرنەخ
لە ١٠ مانگی ساڵی ٢٠١٣ دا بایی ١٠ ملیار و ٧٣٧ ملیۆن دۆلار، کەرەستە و خۆراک لە تورکیاوە هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەڕێی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە کراوە.
حەسەن ئەکەن، بەرێوەبەری ناوچەی بازرگانیی وشکانی ئاماژەی بەوەدا ساڵی ٢٠١٣ لەڕێی کۆمپانیاکانی ناوشاری شرنەخ، باتمان، دیاربەکر لە دەمانگی هەوەڵدا ٣٨ هەزار و ١٥٣ مۆڵەتی هەناردە دراوە پێیان و سەرجەمیان بایی دوو ملیار ٩٧٦ملیۆن ٦٣٧ هەزار و ٧٢١ دۆلار کەلوپەل و خۆراک، هەناردەی عێراق کراوە.