ئەنقەرە
بەرێوەبەری لیژنەی پەروەردەو فێرکاری لەوەزارەتی پەروەردەی تورکیا بڕیاری دا ئەمساڵ (زمانی لازک) کە یەکێکە لەکەمینە نەتەوەکانی ناو تورکیا، ببێتە وانەیەکی ئیختیاریی لەقۆناغی ناوەندی، ئامادەیی وەک وانەکانی دیکە بخوێندرێ. بەگوێرەی بڕیارەکە زمانی لازک بۆ خوێندکاران، بەو شێوەیە دەبێ "گوێگرتن، خوێندنەوەی وانە، نووسین".
وەزارەتی پەروەردەی تورکیا ساڵی پار بریاریدا، وانەی زمان و زاری زیندووی نەتەوەکانی تورکیا، لەخوێندنگەکان وەکو وانەی ئیختیاریی بخرێنە ناو سیستمی خوێندن لەو وڵاتە.
بەپێی بڕیاری حکومەتی تورکیا زمانی کوردی- کرمانجی، ئادێگەیی، ئابازەی بوون بە وانەی ئیختیاری لەقۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی.