Dilara Zengin Okay
25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە- AA
سامانی ٧٧٠ ئەندامی رێکخراوی تیرۆريستی فەتحوڵڵاچی، پەکەکە/کەجەکە، قۆرغکارانی ئاینی و رێكخراوە تیرۆريستییە چەپڕەوەکان، بلۆک کران.
وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا، بڕیارەکەی لە رۆژنامەی فەرمی کۆماری تورکیادا بڵاوکردوەتەوە و بەگوێرەی بڕایارەکە تەواوی سامانی ٧٧٠ ئەندامی رێکخراوی تیرۆريستی فەتحوڵڵاچی، پەکەکە/کەجەکە، قۆرغکارانی ئاینی و رێكخراوە تیرۆريستییە چەپڕەوەکان، لە ناو تورکیا بلۆک کران.
لە نێو ٤٥٤ ئەندامی رێکخراوی تیرۆريستی فەتحوڵڵاچی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە گەورە تیرۆريست عادل ئۆکسوز هەیە.
هەروەها لە نێو ١٠٨ ئەندامی رێکخراوی تیرۆريستی پەکەکە/کەجەکەدا، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و براکەی نوورەدین دەمیرتاش هەن.
بەهەمان شێوە سامانی ١١٩ ئەندامی رێکخراوەکانی حیزبوڵڵا، داعش، ئەلقاعیدە، بزووتنەوەی ئیسلامی، سوپای قودس و ئەلنوسرە لە تورکیا بلۆک کران.
لە نێو ئەندامی رێکخراوە چەپەکانیشدا کە ناویان لە ناو لیستەکەدا هەیە، ٨٩ ئەندامی داهەشکەپەجە، مەکەپە، مەلەکەپە، تەکەپە/مەلە، دەکەپە/بەئۆگە و دێڤ-کار، هەن.