Muhammed Boztepe
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە، جیمشیت دەمیر کە ناوە نهێنیەکەی پیرۆ کارکەر-ە و ناوی لە لیستی سووری داواکراواندایە، کاتێک ئامادەکاریی دەکرد بۆ هەڵاتن بەرەو ئەورووپا لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)دا لە باکووری عێراق دەستگیرکرا و برایەوە بۆ تورکیا.
بەپێی ئەو زانیاریەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، جیمشیت دەمیر کە لەلایەن ئینتەرپولەوە داواکراو بوو لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە پارێزگای ئاگری پەیوەندی کردووە بە پەکەکەوە و لە گوندەواری چیای تەندورەک پەڕیوەتەوە بۆ باکووری عێراق.
جیمشیت دەمیر کە لە ناوچەکانی خواکورک، گارە و قەندیل لە باکووری عێراق چالاکی بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ئەنجامداوە لە ساڵی ٢٠١٤دا، چووەتە سووریا و بۆ ماوەی ساڵێک لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/یەپەگەدا، کاری کردووە و لە کۆتاییشدا لە قەندیل لە ریزی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە-دا کاری کردووە.
جیمشیت دەمیر کە دەرکەوتووە بە نیازە لە عێراقەوە بەرەو ئەورووپا بڕوات، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)دا، دەستگیرکرا و برایەوە بۆ تورکیا.