Rewa Mahmood Hasan
06 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2019
ئیستانبوڵ-AA
سارا ئاكتاشی هه‌ڵهاتوو كه به به‌رپرسی توركیای رێكخراوی تیرۆریستی كه‌جه‌كه دیاری كراوه، له دادگاییه‌كه‌یدا، بڕیاری ١٧ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی كردنی بۆ دەرکرا.
دانیشتنی دۆسیه‌ی تۆمه‌تباری هه‌ڵهاتوو به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی، له ٢٥ هه‌مین دادگای سزای قورسی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا پارێزه‌ری ناوبراو به‌شداری كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا وه‌فدی دادگا بڕیاریان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه دا‌و به‌تۆمه‌تی "به‌رپرسیی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری" و"پروپاگه‌نده كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" سزای ١٧ ساڵ و ٩ مانگ و ٢٢ رۆژ به‌سه‌ر ئاكتاشدا سەپاند.