Rewa Mahmood Hasan
06 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
بالکه‌سیر - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "ئێمه ساڵانێكه ویستمان له هاوپه‌یمانه‌كانمان وه‌رگرین و ئه‌وه‌شمان به ره‌سمی به خۆیان گوتووه. هه‌ندێكجار ئه‌و هاوپهیمانانهمان كه رێگریان دروست كردووه بۆ فرۆشتنی ته‌نانه‌ت چه‌كی ساده‌ش، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت دوای كڕینی ئێس٤٠٠ ناڕه‌حه‌ت بوون. بۆ خۆت ناڕه‌حه‌ت ده‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر ئێستا هاوپه‌یمانی ناتۆبین و پێویست بكات پاڵپشتییه‌كان و هاوپه‌یمانی ناتۆمان زیاد بكه‌ین، كاتێك توركیا داوای ده‌كات، تۆش ده‌بێت پێی بفرۆشیت. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌یده‌یت. ئه‌وكاته نا‌توانیت دهستوهربدهیت له‌وه‌ی توركیا له یه‌كێكی تر یان وڵاتێكی تری ده‌ره‌وه‌ی ناتۆی وه‌رده‌گرێت".
له‌میانی به‌شداری كردنی له كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاكپارتی له شارۆچكه‌ی ئاڵتیئهیلول له پارێزگای بالکه‌سیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانی جمهوور له‌پێناو به‌هێز كردنی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ژیان و وه‌لانانی هێرشه‌كانی سه‌ر توركیا و گه‌یاندنی توركیا به ئامانجه‌كانی خۆی دامه‌زراوه.
له‌به‌شێكی تری گوته‌كانیدا چاوشئۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ جه‌نگی سووریا، له‌مه‌یداندا كار ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، ''بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئێستا له سووریا هه‌یه و له‌پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و له‌باره‌ی هه‌نگاو نان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور، توركیا تاكه وڵاته كه هه‌وڵی جدی و دڵسۆزانه ده‌دات و ئه‌جه‌ندای نهێنی نییه له‌و باره‌یه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه توركیا تاكه وڵاته كه له مه‌یدانی سووریادا تیرۆریستان پاك ده‌كاته‌وه.