Hemın Othman Mohammed
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای پێشنیازكراو بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستووردا له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی یاسایی سه‌ر په‌رله‌مانتاران له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا و چوونه بواری جێبه‌جێكردنی یاساكه، ده‌ستكرابه ناردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی کە له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكارانی گشتیی كۆماریه‌وه ئاماده‌كراون بۆ داواكارانی گشتیی په‌یوه‌ندیدار.
له‌و دۆسیانه‌ی کە له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی كرابوون له‌باره‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه، وه‌زاره‌تی دادی توركیا یه‌كی سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر هاوسه‌رۆكه گشتییه‌كانی هه‌ده‌په ده‌میرتاش و یوكسه‌كداغ و، سێ سكاڵای له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په مێراڵ دانش بێشتاش، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئادانا كرد.
له‌و سكاڵایانه‌ی کە گه‌یشتوونه‌ته سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی، ده‌میرتاش تۆمه‌تبار كراوه به "پروپاگه‌نده كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"، هه‌ریه‌ك له یوكسه‌كداغ و بێشتاش تۆمه‌تبار كراون به "كه‌مكردنه‌وه له به‌هاكانی ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت".