ئەنقەرە
ئه‌حمه‌د داودۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵیح موسلیمه‌وه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ردانه پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوه‌و سه‌ردانه‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نه‌بووه به پێشهاته‌كانی ڕاسوڵاین , به‌ڵكو په‌یامه‌كانی ساڵیح موسلیم كه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه جیاوازه‌كانی دا له توركیا داوێتی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی توركیادا گونجاو بووه .
داودئۆغڵوله میانه‌ی سه‌ردانی كردنی برینداره‌كانی هێرشه‌كه‌ی شاری مه‌قادیشۆی سۆماڵ كه كرایه سه‌ر بینای باڵوێزی توركیا له‌و شاره باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵیح موسلیم كر بۆ توركیا .
داودئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كه‌ی موسلیم دا بۆ توركیا‌و به سه‌ردانێكی گرنگی وه‌سف كرد و ڕاشیگه‌یاند كه ماوه‌ی سێ مانگه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی قۆناغی ئاشتی و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كانی كوردیدا له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه.
دادوئۆغڵو راشیگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه ته‌نیا وابه‌سته نیه به پێشهاته‌كانی راسولِینهوه ,ووتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشهاتانه‌ش ڕویان نه‌دایه ئه‌وا ئه‌م سه‌ردانه هه‌ر ئه‌نجام ده‌درا.
داودئۆغڵاو به‌رده‌وام بوو له ووتهكانیی و ڕایگه‌یاند كه له‌ملا و لا والێك ده‌درێته‌وه كه ئه‌م سه‌ردانه ته‌نیا په‌یوه‌ست بووه به ڕووداوه‌كانی ڕاسوڵاینهوه ,ووتیشی راسته ئه‌و بابه‌ته به‌شێكی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كان بووه به‌ڵام ته‌یا وابه‌سته نه‌بووه به‌و بابه‌ته‌وه .
وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕاشیگه‌یاند:
له‌سه‌ره‌تاوه 3 مه‌رجی سه‌ره‌كیمان هه‌بووه وه‌ك توركیا , ئه‌وانیش شتی ئه‌ساسین و هه‌رچۆنێك له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا باسیان لێوه‌ده‌كه‌ین هاوكات له‌گه‌ڵ سونیه‌كان و توركمانه‌كان و نوسایریهكانیشدا باسمان لێوه‌كردووه.
هه‌روه‌ك له درێژه‌ی ئاشكرا كردنی مه‌رجه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه نابێت به پشگیری كردنی ڕژێم ببنه به‌شێك له‌و زوڵمه‌ی له سوریا ڕووده‌دات و هاوكات راشیگه‌یاند كه ناكرێت تا په‌رله‌مانی سوری داده‌مه‌زرێت هیچ ئه‌مرێكی واقیع بخوڵقێنرێت و هه‌روه‌ك به‌دووربوون له هه‌ر چالاكیه‌ك كه ئه‌منیه‌تی توركیا ده‌كاته ئامانجی وه‌ك مه‌رجی سێهه‌می توركیا نیشاندا به‌رامبه‌ر به كورده‌كان .هه‌روه‌ك ووتیشی له كۆبوونهكانداو له پهیامهكانیشدا ساڵیح موسلیم ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌ی داویه‌تی ڕوون و ئاشكران.ووتیشی كه موسلیم ڕایگه‌یاندووه له ئێستادا دوور له ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د وه‌ستاون و هیچ داواكاریه‌كیان نیه بۆ دروست كردنی ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی یان شتێكی له‌و شێوه‌یه. داودۆغڵو ووتیشی , به‌ده‌ر له‌مانه ئه‌وانیش وه‌ك گروپه جیاوازه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن مافی خۆیان كه ئیداره‌یه‌كی مه‌ده‌نی دروست بكه‌ن بۆ به‌رێوه‌بردنی خۆیان .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركای به‌رده‌وام بوو له ووته‌كانی وتێیدا باسی له پێهاته‌كانی ناو میسری كرد‌و ڕایگه‌یاند : ئێمه وه‌ك توركیا بنه‌ماكانمان ئاشكرایه له‌باره‌ی میسڕه‌وه خوازیارین كه هه‌رچی زووتره دیموكراسی له میسڕ چاوپیاخشاندنه‌وه‌ی پێدا بكرێت و هه‌رچی زووتره ده‌بێت میسڕ بگه‌رێته‌وه بۆ قۆناغی دیموكراسی .
له‌باره‌ی دواین هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزی توركیا له سۆماڵیش داودغۆڵو ڕایگه‌یاند : كاره‌كانی دووساڵی پێشووی توركیا له‌و ووڵاته‌دا شایه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌ند به‌ره‌و پێشچوونێك له ڕه‌وشی گوزه‌رانی خه‌ڵك و ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ژیان له‌و ووڵاته‌دا ڕوویداوه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیشی له كهسو كاری قوربانیه‌كان كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كانیش خواست. له به‌شێكی تری ووتهكانیشدا داودۆغڵو ئاماژه‌ی به سوربوونی ووڵاتهكهیدا له‌به‌رامبه‌ر به خزمه‌ت كردنی سۆماڵ بۆ ئاسای كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه .