تونس
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی تونس ڕایگه‌یاند كه شه‌وی ڕابردوو له شاخی سهعانبی سه‌ر سنوری جه‌زائیر و تونس له ناوچه‌ی قاسرین ی ڕۆژئاوای تونس‌دا له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادان له نێوان چه‌ند گروپێكی چه‌كداری و یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی سوپای تونس‌دا 9 سه‌رباز گیانیان له ده‌ست داوه .
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تونس به بۆنه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ربازانه‌وه 3 ڕۆژی وه‌ك پرسه‌ی گشتی له ووڵاتدا دیاری كرد .
له‌لایه‌كی تره‌وه به به‌شداری محه‌مه‌د مونسیف ئه‌ل مه‌رزوقی سه‌رۆك كۆمار و عه‌لی ئهلعوراید ی سه‌رۆك وه‌زیران ,ئه‌نجومه‌ن ئاسایشی باڵای تونسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا و تێیدا بڕیاردرا به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژیه‌كان ی بانده چه‌كداری و قاچاخچیه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوره‌كانی تونس دابمه‌زرێنرێت.
سوپای تونس له‌مانگی مارتی ئه‌مساڵه‌وه له ناوچه‌ی شاخی شهنعابی به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی گروپه چه‌كداریه‌كان له سه‌ر سنوری جه‌زائیر .عه‌لی ئه‌ل عوراید سه‌رۆك وه‌زیرانی تونس رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ئۆپۆراسیۆنهكانی شاخی شهنعابیدا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر كراون كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به گروپی ئهنسارولشهریعهی سه‌له‌فی ه‌وه .