Mohammed Baqi Hussein
14 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگەیاند: "ئه‌م وڵاته ماڵێكی گه‌وره و هێلانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. له‌به‌ر رێزی خودا و محه‌ممه‌د و عه‌لی، هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی ئاگرتێبه‌ردان و تێكدانی ئه‌م هێلایهنهیه بدات، هه‌موو پێكه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه. هه‌ركه‌سێكیش به‌رگری له یه‌كڕیزی ئه‌م هێلانه‌یه بكات، به‌رگری لێده‌كه‌ین".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی توركیا دیمه‌نی سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی داودئۆغڵوی بۆ ماڵی جه‌می عه‌له‌وییه‌كان له شاری ئەرزینجان بڵاوكرده‌وه.
داودئۆغڵو له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا گوێی له داواكاری عه‌له‌وییه‌كان گرت و ته‌ماشای نمایشی سه‌ماحی كرد.
داودئۆغڵو رایگەیاند: "سوننه یان عه‌له‌وی، هه‌ركه‌سێك حه‌ق ره‌ت بكاته‌وه له‌ڕێگا ده‌رده‌چێت. هه‌ركه‌سێك حه‌زره‌تی محه‌مه‌د ره‌تبكاته‌وه و له‌ڕێگای عه‌لی جیابێته‌وه، رێگا ون ده‌كات. هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت جیاكاری سوننه و عه‌له‌وی بخاته نێومانه‌وه، پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌و رێگایانه و ئه‌و ده‌ستوورانه بزانێت و نه‌كه‌وێته ئه‌و جیاكارییه‌وه".
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له توركیا هه‌موو كه‌س به ئازادی په‌رستشی خۆی ئه‌نجامبدات، مانه‌وه و سه‌روه‌ری وڵات و به‌رده‌وامی یه‌كێتی گه‌ل مه‌رجن.
داودئۆغڵو گوتی: "له سووریا و عێراق چه‌ندین كه‌س به‌ناوی جیاكاری سوننه و شیعه و عه‌له‌وییه‌وه ده‌كوژرێن. خودا هه‌ستی یه‌كڕیزیمان پێبدات تا له‌م خاكه‌دا هیچ كه‌سێك له‌ناو نه‌چێت. ئه‌وكاته ئه‌رزینجان و هه‌موو 78 ملیۆنه‌كه‌ی توركیا پێكه‌وه به برایەتی ده‌ژین. كاتێك ئه‌رزینجان داگیركرا، دوژمن ته‌ماشای ئه‌وه‌ی نه‌كرد كێ سوننه و كێ عه‌له‌وی، كێ كورد و كێ توركه، سته‌می له هه‌مووان كرد".
داودئۆغڵو له گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسیارێتییه‌كی قورسی سه‌رشانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران مافی مرۆڤه و وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره له‌ئه‌ستۆی گرتووه. گوتیشی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران هه‌وڵده‌دات هیچ كه‌س دڵی گه‌رد نه‌گرێت.