Sangar Hamad Azeez
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەرێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ کرد.
بە گوێرەی ئەو روونکردنەوەی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە هاتووە، ئەحمەد داودئۆغڵو باسی لە کردەوەکانی پەیەدە/یەپەگە کردووە کە بەهۆیەوە بە سەدان هەزار هاووڵاتی سووری ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووە و ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون و جەختی کردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو لێشاوە کۆچکردنە تەنیا تورکیای نەکردۆتە ئامانج بەڵکو وڵاتانی ئەورووپاشی گرتۆتەوە و بۆیە دەبێت رێگە بە کاری لەو شێوەیە نەدرێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو کە هێزەکانی ئاسایشی تورکیا بەردەوام دەبن لە رووبەڕوو بوونەوەی پەیەدە/یەپەگە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە:
"بەڕێز مێرکڵ، لە ئەگەری بەردەوامی بۆردومانی هێزەکانی پەیەدە و یەپەگە لە ناوچەکە لێشاوێکی نوێی کۆچ کردن دەست پێدەکاتەوە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی بەدوای خۆی دەهێنێت و نیگەرانین لەو کارە. بە ئامانجی هاوکاری وڵاتەکەمان، ئامادەین لە رووی تەکنیک و مرۆیەوە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا بکەین".