Çiğdem Alyanak,Mücahit Türetken,Ramal Abdullah Mahmood
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه کە توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن وه‌ك بڵێی شۆڕشێكی دیموكراتی به‌رپا ده‌كات. گواستنەوە بۆ قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار، به نسیبی ئێمه بوو".
سه‌ركۆماری توركیا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا سه‌ردانی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ساففهت چه‌بی له ناوچه‌ی ئوسكودار-ی ئیستانبوڵ كرد و سوپاسی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زانیاری پێدراوه تاكو ئێستا زیاتر له ١٥٠ ده‌نگده‌ر كارتی ده‌نگه‌كانیان خستۆته ئه‌و سندوقه و رێژه‌ی به‌شداریکردنی خه‌ڵكیش به‌رزه و گوتی: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری توركیا وه‌رمگرتوون ئه‌وه ده‌رده‌خات ته‌نانه‌ت له وڵاتانی هه‌ره پێشكه‌وتووش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێژه‌ی به‌شداریکردن له خوار له‌سه‌دا ٣٠ه توركیا هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕیووه. له دوا هه‌ڵبژاردن رێژه‌ی به‌شداریکردن له‌سه‌دا ٨٥ی تێپه‌ڕاند ئه‌مه‌ش ئاستی دیموكراتی و گه‌شه‌ی دیموكراتی له توركیا خسته روو. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه کە توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن وه‌ك بڵێی شۆڕشێكی دیموكراتی به‌رپا ده‌كات. گواستنەوە بۆ قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار، به نسیبی ئێمه بوو. له‌ڕێگەی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌وه توركیا ئامانجه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رز دیاری ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ئاستی شارستانییه‌تی هاوچه‌رخ".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه تاكو ئێستا كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له سه‌رتاسه‌ری توركیا رووینه‌داوه و گوتی: "خێری پێوه بێت. خوا یار بێت ده‌بێته ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێ بۆ گه‌له‌كه‌مان".
سه‌ركۆماری توركیا ئاشکراشیکرد كه له ئیستانبوڵ چاودێری به‌شێك و له ئهنقهرەش چاودێری به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.