Selma Kasap
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە پرۆسەی دەنگدان کە لە سەرانسەری وڵاتدا لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ەوە دەستیپێکردووە لە سەرجەم ناوچەکان لەژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکان و جەندرمەدا، بەبێ کێشە بەرێوەدەچێت.

لە میانی هەڵبژاردنەکاندا بە مەبەستی پاراستنی پرۆسەکە، ٢٦٤ هەزار و ٥٢٦ پۆلیس، ١٩٥ هەزار و ٦٩٥ جەندرمە، ٥٠ هەزار و ٧٩٣ گوندپارێز و ١٩ هەزار و ٩٩٣ گوندپارێزی خۆبەخش کە ژمارەی گشتییان دەگاتە ٥٣١ هەزار و حەوت کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدان.