İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رنامه بۆ ئه‌وه داده‌ندرێت سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێكه‌وتی ١٠-١١ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا بكات.
له ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی "رۆژی ئاگربه‌ست" كه به‌بۆنه‌ی واژووكردنی ئاگربه‌ست له نێوان وڵاتانی رێككه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له ١١ی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩١٨ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی به جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی هات، چه‌ند رێوڕه‌سمێك له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام ده‌درێن.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك نوێنه‌ری توركیا به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كانی یاده‌وه‌ری ده‌كات كه به میوانداری سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن به‌ڕێوه ده‌چن.
٨٠ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی جیهان به‌شداری له‌و رێوره‌سمانه‌دا ده‌كه‌ن كه له نێویاندا سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ده‌بیندرێن.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئاشتی پاریس ده‌كات.
پێده‌چێت له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك له وڵاتان له سه‌روویانه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن كۆببێته‌وه.