İsmail Özdemir,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له ئهتیلهر شۆربافرۆشێكی به‌سه‌ركرده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی به‌رنامه‌كه‌ی له زانكۆی ماڕماڕا، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی لقی سوتلوجهی ئاك پارتی كرد.

دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی لقی سوتلوجهی پارته‌كه‌ی، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی شۆربافرۆشی ساریهانی كرد له ئهتیلهر. له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌رنامه‌كه‌ی له زانكۆی بۆغازچی، له‌لایه‌ن خاوه‌نی شوێنه‌كه‌وه جه‌مال ساریهانهوه بانگهێشتكرابوو، ئه‌ویش به‌ڵێنی پێدابوو بۆ شۆربا خواردن سه‌ردانی بكات.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك، وه‌زیری سیاسه‌ته‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵایه‌تی، فاتمه به‌تول سایان كایا، پارێزگاری ئیستانبوڵ، ڤاسیپ شاهین و سه‌رۆك شاره‌وانی ئیستانبوڵ، مه‌ولود ئویساڵ، به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی یاوه‌ری ئه‌ردۆغانیان كرد.
ئه‌ردۆغان له كاتی ده‌رچوونی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی شۆربافرۆشهكه وێنه‌ی گرت و، سڵاوی له‌و هاووڵاتیانه كرد كه له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد.