Halil İbrahim Sincar,Osman Öksüz
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ماردین - AA
له ماردین 20 كه‌س كه سه‌رۆك شاره‌وانی ئارتوكڵو، محه‌مه‌د ئه‌مین ئرماك-یان له‌نێو دایه و له ئۆپه‌راسیۆنی دژه تیرۆردا ده‌ستگیركراون ره‌وانه‌ی دادگا كران.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی کە له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ماردین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و 21 كه‌سە له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ده‌ستگیركرا بوون له ئێستادا كاره‌كانی ئاسایشیان ته‌واوكراوه.
له كاتێكدا 20 له گومانلێكراوان ره‌وانه‌ی دادگا كراون، یه‌كێكیان ئازاد كرا.
ئه‌و 20 گومانلێكراوه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كراون كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانی ئارتوكڵو، محه‌مه‌د ئه‌مین ئرماك و راوێژكاری سه‌رۆك شاره‌وانی ماردین، ئه‌نوه‌ر ئه‌ته و سكرتێری گشتیی شاره‌وانی، باران ئیلهان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و دوو كارمه‌ندی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی سه‌ربه ده‌به‌په‌یان له‌نێودایه، كاره‌كانی ئیفاده وه‌رگرتنیان درێژه‌ی هه‌یه.
له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش كرابوو و، به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامێتی لە رێكخراوی تیرۆریستیی" سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ماردین له 21ی تشرینی دووه‌می رابردوودا، ده‌ستی به لیكۆڵینه‌وه كرد سه‌باره‌ت به سه‌رۆك شاره‌وانی ماردین و سه‌رۆك شاره‌وانی ئارتوكڵو. پاشان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 22 كه‌س ده‌ستگیركران كه سه‌رۆك شاره‌وانی ماردین، ئه‌حمه‌د تورك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه له‌سه‌ر كارلابرا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانی ئارتوكڵو، ئه‌مین ئرماك له‌نێویاندابوون.
ئه‌حمه‌د تورك، له 24ی تشرینی دووه‌می رابردوودا، داوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ره‌وانه‌ی دادگای سزا و سوڵحی ئێشكگر كرا و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.