Muhammet Ali Kemal,Hemn Osman
25 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2015
ئەنقەرە
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی پارته‌که‌ی له په‌رله‌مان، له گوته‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌وان خواستیان ئه‌وه‌یه له سووریا که له پاڵ ده‌ستیاندایه، ئاشتی، خۆشگوزه‌رانی، دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی بێته ئاراوه.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌و قوربانییه‌ی تورکیا له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری سووریادا داویه‌تی "هه‌موو جیهان" لێی ئاگەداره، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد به‌مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به‌و پشێوی و که‌شی داڕووخانه‌ی له سووریا هه‌یه پێویسته له‌لایه‌که‌وه له تیرۆری داعش و له‌لایه‌کی دیکه‌وه له تێرۆری رژێمی ئه‌سه‌د که ره‌وایه‌تی له‌ده‌ست داوه، ئه‌و وڵاته رزگار بکرێت.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو گوتیشی: "بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه بهرهنگارییهکهیان چڕتر بکه‌نه‌وه و فه‌راهه‌می قۆناغێکی سیاسی کاتیی له سووریا بکرێت، که ئه‌مه زۆر گرنگه. لێره‌وه جارێکی دیکه رووی ده‌مم ده‌که‌مه جیهان و ده‌ڵێم وه‌رن با ئه‌و ئاگره‌ی له سووریا هه‌ڵگیرساوه بیکوژێنینه‌وه، چاره‌سه‌ری ئازاره‌کانی گه‌لی سووریا بکه‌ین. ئیتر به‌و که‌سانه بڵێین 'به‌سه' که سته‌م له‌و مرۆڤانه ده‌که‌ن و که‌سانی سڤیلی بێ تاوان ده‌کوژن. له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێرش ده‌کرێته سه‌ر ته‌واوی گه‌لانی سووریا له نێو ئه‌وانه‌شدا هێرشی چڕ و پڕ ده‌کرێته سه‌ر خوشک و برایانی تورکمانمان که له رووی مێژووییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا په‌یوه‌ندیی قووڵیان هه‌یه. ئێمه له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و رووداوانه له رووی سه‌ربازی، هه‌واڵگری و دیپلۆماسییه‌وه ده‌که‌ین. ئه‌م هێرشانه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که رژێمی سووریا چه‌ند سته‌مکاره له دژی گه‌له‌که‌ی خۆی و که‌سانی سڤیل".
داودئۆغڵو هەروەها گوتیشی: "هه‌روه‌ها ئه‌و رووداوانه ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه كه شەڕخوازانی بیانی ته‌نیا سه‌ر به داعش نین به‌ڵكو له نێو هه‌ندێ له‌و میلیشیانهشدا هه‌ن كه له پاڵ رژیمی سووریا‌ن. ئیمه دژی بوونی ته‌واوی ئه‌و شەڕخوازە بیانیانهین له خاكی سووریادا و پێمان وایه كه پێویسته هه‌موویان سووریا جێبهێڵن. به‌داخه‌وه، زانیاری به‌شداری بنكه‌ی فڕۆكه‌كان له‌و هێرشانه‌شدا جێی باسه. له ناوچه‌ی بایربوجاك ته‌نیا یه‌ك ئه‌ندامی داعشی لێ نییه. ته‌نیا یه‌ك تیرۆریستیشی لێ نییه. هیچ كه‌س ناتوانێت شه‌رعییه‌ت بداته ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌سه‌ر ناوچه‌ی بایربوجاك وه‌ك له‌وانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر داعش. ئیمه چاو له‌و هێرشانه ناپۆشین كه به‌ناوی داعشه‌وه ده‌كرێته سه‌ر خه‌ڵكانی بێ تاوانی بایربوجاك. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆر نییه، به‌ڵكو كردنه ئامانجی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووریایه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی لێ ده‌كات. پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هێرشانه رابگیرێن. ئەگه‌ر ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌خوازرێت هێرش بكرێته‌سه‌ر داعش و ئه‌وە له چوارچێوه‌ی رێكخستنێكی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆتاییدا گوتی: "نابێت له ژێر دیمه‌نی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر داعش، هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ تاوانی سووری، به‌تایبه‌تی توركمانه‌كان بكوژرێن. له درێژایی سنووری توركیا به بۆمبی هێشووی هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و كۆمەڵكوژ ده‌كرێن. پێویسته ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌وه بهێنرێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بنه به‌رپرسی كۆمه‌ڵكوژی نامرۆڤانە. هه‌موو رێ و شوێنێك ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی براكانمان له ناوچه‌ی بایربوجاك. چونكه ئه‌و توركمانانه‌ی له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ كراون، له سه‌رده‌می سهلجوقیهكانهوه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی رێگەی حیجاز دژی خاچپه‌رستان له‌وێ نیشته‌جێ كراون. بۆیە ئه‌وانه رۆڵەی سه‌ره‌كی ئه‌و خاكه‌ن".