Ramal Mahmood
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
هاتای - AA
- دوو رۆژە ئەو ئاگرەی لەدارستانەکانی ناوچەی بایربوجاکی تورکمان لە سووریا، کەهاوسنووری شارۆچکەی یایڵاداغی پارێزگای هاتای-یە کەتۆتەوە، بەردەوامە.
- بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر ناوچەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکهێنراون، ناتوانن بەئەرکی خۆیان هەڵبستن و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
دوو رۆژە ئەو ئاگرەی لەدارستانەکانی ناوچەی بایربوجاکی تورکمان لە سووریا، کەهاوسنووری شارۆچکەی یایڵاداغی پارێزگای هاتای-یە کەتۆتەوە، بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای هێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر گوندە تورکمانییەکان ئاگرەکە لەسێ خاڵی جیاواز لە کەلەز، کارامان و ساڵڵور کەوتۆتەوە و بەردەوامی هەیە.
لەترسی تەشەنەسەندی ئاگرەکە بۆ دارستانەکانی باشووری تورکیا، دوای رێنمایی پێدان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەئامادەباشیدان بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندی ئاگرەکە بۆ ناو خاکی تورکیا.
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆسەر ناوچەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکهێنراون، ناتوانن بەئەرکی خۆیان هەڵبستن و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.