Abdullah Shukur
25 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
ئەنقەرە - AA
ئامانج و بنکەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەھۆی تانکە تۆپھاوێژەکانی تورکیا و فڕۆکەی جەنگی ھاوپەیمانان تێکشکێنران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی ئاسایش وەرگیراون، ٣١ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکووری سووریا، بەھۆی فڕۆکەکانی ھاوپەیمان و مووشەکی کاتیوشا و چەکی دوورھاوێژی دیکە بۆردومان کراون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ھەشت ئەندامی داعش کوژراون.
لەلایەکی دیکەشەوە پێنج بینای سەر بە داعش رووخێنران.