Muhammet Ali Kemal,Hemn Osman
05 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2015
ئەنقەرە
هێزەکانی چەکداری تورکیا لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تێرۆریستی داعشدا لە چوار ناوچەی جیاواز لە باکووری عێراق مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەکانی سەربازییەوە دەست کەوتوون، هێزەکانی چەکداری تورکیا بەردەوامن لە مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا.
لەو چوارچێوەیەشدا ماوەی زیاتر لەساڵێکە لە چوار ناوچەی جیاوازی باکووری عێراق لە هەریەک لە بوارەکانی شەڕکردنی نێو شار، بۆمبی دەستکرد، دژە تانک و چەکی قورس، هاوەن، تۆپ، چاودێریکردنی پێشکەوتوو و فریاگوزاریی سەرەتاییدا مەشق بە هێزەکانی پیشمەرگە دەکرێت.
هەتا ئەمڕۆ زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ پێشمەرگە کە ژمارەیەکیان پلەیان بەرزە، مەشقیان بینیوە، ئەمە جگە لەوەی تا رادەیەک لە رووی پێداویستی، کەلوپەل و چارەسەرەوە هاوکاری کراون.
لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا کە لە ماوەی رابردوودا لە هەریەک لە سووریا و عێراق بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەدەست هێنا و لە هەردوو وڵات ژمارەیەک خاڵی گرنگی داگیر کرد، ئاماژە بەوە دەکرێت هێزەکانی پێشمەرگە سوودی زۆریان لە مەشقەکان بینیوە بەتایبەت ئەوانەی بواری شەڕی نێو شارەکان و پووچەڵکردنەوەی بۆمبە دەستکردەکان. ئەم بەرەپێشچوونانە لەلایەن خودی بەرپرسانی پێشمەرگەشەوە ئاماژەی بۆ دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەهەر دەرفەتێکدا بۆیان هەڵکەوتبێت سوپاسی تورکیایان کردووە بۆ مەشقەکانی کە پێشکەشی دەکات.
لیوا كامه‌ران كه‌مال عومه‌ر، جێگری به‌رپرسی جووڵه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانی ناوه‌ندی مه‌شق، سوپاسی هێزه‌کانی تایبه‌تی توركیا و راهێنه‌رانی تورك ده‌كه‌ن كه مه‌شق و راهینان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه باسی له‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی ئه‌و سهربازگەیانهی مه‌شق و راهێنانه‌كانی تێدا ده‌كرێت، راهێنه‌رانی هێزه‌کانی چه‌كداری توركیا هیچ نیگه‌رانییه‌كیان نییه و به باشی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه جۆری ئه‌و مه‌شقانه‌ی راهێنه‌رانی توركیا پێیان ده‌كه‌ن به به‌راورد به مه‌شقی وڵاتانی دیكه به‌رزتره.
لیوا كامه‌ران كه‌مال عومه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مه‌شق و راهێنانی فه‌رمانده‌كانی توركیا، رۆڵی زۆری هه‌بووه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شنگالدا، كه له 12ی تشرینی دووه‌مدا ده‌ستی پێ كرد.
هاوكات لیوا كامه‌ران داوای كرد فه‌رمانده توركه‌كان له قۆناغی داهاتووشدا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه.
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه كه به‌شداری له‌و مه‌شق و راهێنانه‌دا كردووه، رایگه‌یاند: "له سایه‌ی ئه‌و مه‌شقه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌کانی توركه‌وه پێمان كراوه له‌سه‌ر چه‌كی دژه تانك، پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كه‌كه‌مان به یه‌ك لێدان زرێپۆشیكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی پێكا، بۆیە ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه خه‌ڵات كرا".
شایه‌نی باسه، ئه‌و فه‌رمانده توركانەی مه‌شق و راهینان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌ركه‌كانیان ده‌گۆڕن.