Yakoota Al Ahmad
22 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2026
سەرۆک شارەوانی نیویۆرک، زوھران مەمدانی ڕایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو تاوانباری جەنگ و ئەندازیاری کۆمەڵکوژی ترسناکە دژ بە گەلی فەڵەستین.
زوھران مەمدانی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی "CNN" گوتی: " کاتێک باس لە بنیامین ناتانیاھۆ دەکرێت، ناوبراوم بە تاوانباری جەنگ و ئەندازیاری کۆمەڵکوژی ترسناک دژ بە گەلی فەلەستین وەسف کردووە".
ھەروەھا سەرۆک شارەوانی نیویۆرک ڕاشیگەیاند: "دەبێت لێپرسینەوە لە سەرجەم ئەو کەسانە بکرێت کە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە".
سەرۆک شارەوانی نیویۆرک، زوھران مەمدانی جەختی لەوەش کردووە، ھیچ دەسەڵاتییەکی یاسایی نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاداشتنامەیەی کە بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو دەرکراوە و داوای کرد کە حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکا یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاھو جێبەجێ بکات.
پێشتر سەرۆک شارەوانی نیویۆرک، زوھران مەمدانی ڕایگەیاندبوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و سەرجەم ئەو کەسانەی کە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، جێگایان لە شاری نیویۆرک-دا نییە.