Salih Bilici
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، بەکر بۆزداغ، رایگه‌یاند: "لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، سوپای تورکیا نزیکەی نیوەی ناوچەی ئامانجکراوی کۆنترۆڵکردووە".
بەکر بۆزداغ، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و رایگه‌یاند: "له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا، دوو هه‌زار و ٧٩٥ تیرۆریست له چالاكی خراون".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا تا ئه‌مڕۆ، ١١٢ گوند و ٣٠ خاڵی هه‌ستیار كه كۆی گشتییان ده‌كاته ١٤٢ ناوچه، كۆنترۆڵكراون. لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، سوپای تورکیا نزیکەی نیوەی ناوچەی ئامانجکراوی کۆنترۆڵکردووە".
سه‌باره‌ت به‌و لیژنه‌یه‌ی کە بۆ رێگرییكردن له ده‌ستدرێژیی و گێچه‌ڵی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان پێكهێنراوه، رایگه‌یاند: "له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كاندا سزاكان زیاد ده‌كرێن، ئاستی چاوسووركردنه‌وه به‌رزتر ده‌كرێته‌وه. رێكاره رێگرییكاری و پارێزگارییهكان به‌هێزده‌كرێن، به‌ره‌وپێش ده‌برێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه. ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له نێو گه‌لدا وه‌ك خه‌ساندن ده‌ناسرێت، بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌دۆزێته‌وه".
بۆزداغ گوتیشی: "تاكو ئێستا رێكخراوی تیرۆریستی داعش ٢٠ هێرشی تیرۆریستی له وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجام داوه کە به هۆیه‌وه، ٣١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و، ٩٦٧ی دیکەش بریندار بوون".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له نێوان ٢٠١١-٢٠١٨‌دا، چوار هه‌زار و ٤٣ تیرۆریستی داعش له توركیا ده‌ستگیركراون. له‌و ژماره‌یه هه‌زار و ٨٥٨ یان بیانین".
دواتر گوتی: "رێکخراوەکانی تیرۆریستی پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە، فەتۆ و دەهەکەپە-چە، زۆر بە ئاسوودەیی لە دژی تورکیا لە ئەڵمانیا چالاکی ئەنجام دەدەن. ئەو رێکخراوانە بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکی، کۆکردنەوەی پارە و کۆبوونەوە ئەنجامدان. لە دژی تورکیا هەموو شتێک دەکەن. ناکرێت تورکیا ئەمە قبووڵ بکات".
گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا راشیگه‌یاند: "سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو سەربازی یۆنانی کە سنووری تورکیایان بەزاندبوو، نە حکوومەتی تورکیا، نە حکوومەتی یۆنان، باسیان لە بابەتێکی لەو شێوەیە نەکردووە، شتێکی ئاوا بوونی نییە".
بۆزداغ راشیگه‌یاند: "بزانن کە ئەو کەسانەی فێڵ لە سندوقی هەڵبژاردن دەکەن لە تورکیا، دۆڕاون و بەهانە بۆ دۆڕانەکانیان دەدۆزنەوە. گەورە پارتی ئۆپۆزسیۆن لە ئێستاوە لە بەهانە دەگەڕێت بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩".