Mümin Altaş,1 23
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره -AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی راده‌ستكردنی سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه ساڵح موسلیم رایگه‌یاند: "ئه‌م هه‌وڵه‌مان ته‌نها سنووردار نییه به چیك و ئه‌ڵمانیاوه، ساڵح موسلیم بچێته هه‌ر شوێنێك وازی لێ ناهێنین".
چاوش‌ئۆغڵو له‌به‌رده‌م باره‌گای گشتیی ئاك پارتی له ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی هه‌وڵی دیكه بۆ راده‌ستكردنی ساڵح موسلیم، چاوشئوغڵو رایگه‌یاند كه سبه‌ی كاتژمێر ١٤:٣٠ له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا زیگمار گابرێل كۆده‌بێته‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانیش قسه‌كردن ده‌بێت له‌سه‌ر داواكاری راده‌ستكردنی ساڵح موسلیم، گوتی: "ئه‌م هه‌وڵه‌مان ته‌نها سنووردار نییه به چیك و ئه‌ڵمانیاوه، ساڵح موسلیم بچێته هه‌ر شوێنێك وازی لێ ناهێنین. له توركیا بڕیاری دادگا هه‌یه و بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌یه وه‌ك به‌رپرسیاری هێرشه تیرۆریستییه‌كان له توركیا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داد و ناوخۆ و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان. وازی لێ ناهێنین بچێته سه‌ر هه‌ر شوێنێك با بچێت. داوا ده‌كه‌ین ئه‌و وڵاتانه ئه‌ومان راده‌ست بكه‌ن. به بڕیاری پێویستی دهستگیركردنیهوه هه‌موو بڕیاره‌كان به شێوه‌ی فه‌رمی بۆ وڵاتان ده‌نێرین. ئیدی ناهێڵین بحه‌سێته‌وه".