فەخری سۆلاک خاوەنی کارگەی مافوری سوڵتانسارای لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەی سوڵتانخانی سەر بە ئاکسەرای بۆتە جێی سەرنجی زۆرێک لە گەشتیارانی جیهان و ئاماژەی بە گرنگی تازەکردنەوەی مافور دا کە لەسوڵتانخانی ئەنجام دەدرێ.
سۆلاک ئاماژە بەوە دەکا ناوچەی سوڵتانخانی لەڕێی تازەکردنەوەی مافورەوە جێی خۆی لەبواری پیشەسازی مافور دروست کردندا کردۆتەوە کە زۆربەی کارەکان بە دەست ئەنجام دەدرێ و راشیگەیاند ئێستا سوڵتانخانی بۆتە ناوەندێکی گرنگی تازەکردنەوەی مافور.