دوای بهكۆتاهاتنی وهرزی سههۆڵبهندان ناڵی زستانەی ئهسپهكان كە بۆ رۆشتنی سەر سههۆڵ و بهفر دروستكراون. لێكرانهوه و ناڵی ھاوینەیان بۆ بهسترا.
لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ئەناتۆڵیا كە زستانەكەی زۆر سەختە، پێش چوار مانگ، ئەسپەكان بۆ وەرزی زستان ناڵی بە چەنگال لە سمیان كوترابوون، ئێستا بە ھۆی نەمانی زستان، بۆ ئەوەی لە سەر خاك بە ئاسانتر بڕۆن ناڵە زستانییەكان لابران و ناڵی بە ددان لە سمیان كوتران.
حەسەن توران كە ناڵی زستانەی ئەسپەكانی لێدهكردهوه و هی هاوینی بۆ دهبهست، گوتی: "ئێمە لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەم، ناڵی زستانی لە سمی ئەسپەكانمان دەكوتێین. لە ماوەی وەرزی زستان ئەو ناڵانە لە سمی ئەسپەكانمانەوە دەمێنن. دوای نزیكەی چوار مانگ كە جەمرەی كۆتایی دەكەوێتە زەوی. واتە كە ئیتر بەفر توا، ناڵی زستانییەكان بۆ ھی ھاوینه دەگۆڕین."
توران ئاماژەی بەوەدا كە بە مەشقكردنی ئەسپەكان بژێوی ژیانی بە دەست دێنێ و گوتی: "ئەو ئەسپانەی كە تەنیا بۆ سواربوون بەكار دێن، ھاوینان جۆڕە ناڵێكی سووك بهكار دێ كە پێی دەڵێین ناڵی ھیلالی لە سمیان دەكوترێ. ئەو ئەسپانەی كە بۆ بار ھەڵگرتن بەكاردێن ناڵی بە ددان لە سمیان دەكوترێن. لە زستان ئەسپەكانمان ھەموو كات لە ناو تەوێلە بوون. تەنیا حەفتانە جارێك دەریان دەھێنین و ئەمڕۆ ناڵی ئەوانمان گۆڕی. ئەسپەكانمان بە درێژەی ھاوین را دەكەن ئێمەش ھەر لە 20 رۆژ جارێك ناڵەكانیان دەگۆڕین."