Mazın Asad
18 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
ریزە - AA
سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆلتنبێرگ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجام دا و بەھۆی رووداوی "دوژمنایەتی ئاتاتورک و ئەردۆغان" لەمیانی مانۆڕەکەی ناتۆ، داوای لێبوردنی لە ئەردۆغان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، ستۆلتنبێرگ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام داوە.
لە پەیوەندییەکەدا سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند لێکۆڵینەوەی پێویست لە لایەن بەرپرسانی سەربازیی لەبارەی رووداوەکەوە دەستی پێکردووە و کارمەندە گرێبەستە نەروجییەکە کە بووە ھۆی سەرھەڵدانی رووداوەکە، لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
ستۆلتنبێرگ جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا ھاوپەیمانێکی گرنگی ناتۆیە و راشیگەیاند بۆ دووبارە نەبوونەوەی رووداوەکی لەو جۆرە گشت رێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر و ھیواشی خواست رووداوەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ و تورکیا دروست نەکات.