Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی لێدوانەکەی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری لەبارەی دانوستانەکانی ئاستانا، رایگەیاند "لێدوانەکەی زۆر جێگەی داخە. باوەڕناکەم ئەوە تێڕوانینی جێفری خۆی بێت".
سەبارەت بە بابەتی فڕۆکەکان لە جۆری F-35، مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: "ترهمپ و سهركۆمارمان له G-20دا قسهیان كردووه و ترهمپ بابهتهكهی كردۆتهوه. نامانهوێت هیچ كێشهیهك دروست بێت".
لەبارەی تاوانی کوشتنی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقجی-یەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، تا کۆتایی لەگەڵیدا دەڕۆین. ئەگەر لە شوێنێکدا گەیشتینە بنبەست، سڵ ناکەینەوە لەوەی پەنا بەرینە بەر لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتیی".