Zafer Fatih Beyaz,Serdar Açıl,Mohammed Baqi Hussein
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دادگای 22همی سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره، به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار"دا سزای زیندانیی له ساڵێك و شه‌ش مانگ و 22 رۆژه‌وه بۆ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگی بۆ 19 پۆلیسی له‌سه‌ركار لادراو ده‌ركرد كه ده‌ركه‌وتووه بایلۆكی فه‌تۆیان به‌كارهێناوه.
له‌دانیشتنی دادگاكه‌دا تۆمه‌تباران و پارێزه‌ره‌كانیان به‌شداربوون.
تۆمه‌تباران تۆمه‌ته‌كانیان ره‌تكرده‌وه و داوای بێتاوانیی خۆیان كرد و ره‌تیانكرده‌وه كه په‌یوه‌ندییان به فه‌تۆوه هه‌بێت و پارێزه‌ره‌كانیش داوای بێتاوانییان كرد بۆ بریكاردهرهكانیان.
دوای بڕگه‌ی به‌رگری، سه‌رۆكی دادگاكه به‌ختیار چۆڵاك، به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون لهڕێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار"دا، سزای حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیی بۆ تۆمه‌تبار جوما توركجهبهه ده‌ركرد.
دواتر سه‌رۆكی دادگا سزای شه‌ش ساڵ و 10 مانگ و 15 رۆژ زیندانیی بۆ هه‌ریه‌كه له ئه‌بوزه‌ر ئۆزاكی و عه‌لی كاراگۆز ده‌ركرد به هه‌مان تۆمه‌ت و سزای شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندانیشی بۆ 15ی دیكه له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركرد.
تۆمه‌تبار جوما ته‌كین كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، سزای ساڵێك و شه‌ش مانگ و 22 رۆژ زیندانیی بۆ ده‌ركرا.