Ulaş Güven
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
هه‌كاری - AA
پرۆژه‌ی سیستمی مۆدێرنی رووناككردنه‌وه كه شاره‌وانی شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤای سه‌ربه هه‌كاری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شارۆچكه‌كه، جێبه‌جێیكردووه، دیمه‌نێكی جوانی به‌خشیوه به شه‌قامه‌كان.
شاره‌وانی شارۆچكه‌كه كه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه سه‌رۆكی بۆ دانراوه، به‌رده‌وامه له كاره‌كانی سه‌رخان و ژێرخان و پرۆژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
پێشتر شاره‌وانییه‌كه، رێگاوبانی شارۆچكه‌كه‌ی درووستكردووه و پاركی بنیاتناوه و كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه، له ئێستاشدا سیستمی مۆدێرنی رووناككردنه‌وه‌ی بۆ شه‌قامه‌كان دامه‌زراندووه.
به‌هۆی سیستمهكهشهوه شه‌وانی شارۆچكه‌كه دیمه‌نێكی جوانی وه‌رگرتووه و رووناك بووه‌ته‌وه.
قایمقام و بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی یوكسه‌كۆڤا، ره‌مه‌زان كوندوزلهر، له میانی پرۆگرامێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تواناكانیان له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی خزمه‌گوزاریی چڕكردووه‌ته‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردن پیاسه‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه و هه‌ستكردن به ئاسایش دیمه‌نێكی ره‌نگاوره‌نگیان به شه‌وانی یوكسه‌كۆڤا به‌خشیوه و رایگه‌یاند "له‌رێگه‌ی ٢١٦ ستوونه‌وه، به درێژایی حه‌وت كیلۆمه‌تر و به گوژمه‌ی چوار ملیۆن لیره، ژماره‌یه‌ك له شه‌قامه‌كانی یوكسهكۆڤامان رووناككردووهتهوه".