Muhammed Furkan Güneş,Halil İbrahim Sincar,Hemın Othman Mohammed
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
ماردین - AA
له ماردین ئانیتا دۆمینیكزاكی پۆڵه‌ندی و سه‌دات ئاداڵ له رۆژی ڤالانتایندا هاوسه‌رگیریان كرد.
سه‌دات ئاداڵ (23) ساڵان كه له ماردین ده‌ژی ساڵی رابردوو له ئه‌نتاڵیا بڕیاری هاوسه‌رگیریدا له‌گه‌ڵ ئانیتا دۆمینیكزاك (22 ساڵان) كه ئه‌ویش بۆ پشوو رووی كردبووه شاره‌كه.
ئاداڵ و دۆمینیكزاك بڕیاریاندا 14ی شوبات رۆژی ڤالانتاین بكه‌نه رۆژی ماره‌بڕین و، له شاره‌كه‌ی ئاداڵیش ئه‌و رێوڕه‌سمه سازبكه‌ن.
سه‌دات ئاداڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وینداره‌كه‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتوون كه له چوونه پشووه‌وه ئه‌و ئه‌ویندارییه له‌لایه‌ن سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئاداڵ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه دوای بهیهكترناساندنی كه‌سوكاریان بڕیاری ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیریان داوه و گوتی: "به ئه‌نقه‌ست ئه‌و رێكهوتهمان هه‌ڵبژارد. زۆر دڵخۆشین. هاوسه‌رگیری هه‌ستێكی جوانه".
دۆمینیكزاك-یش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زۆر دڵخۆشه و كلتوری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی به دڵه و راهاتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌وێ زه‌حمه‌ت نییه.