Ramal Abdullah Mahmood
08 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
کۆجائێلی – AA
ئەرکان ئایهانی سیمیتفرۆش قازانجی دوو رۆژ کارکردنی بەخشییە موسڵمانە ستەملێکراوەکانی میانمار.
ئایهانی تەمەن ٤٠ ساڵ کە ماوەی دوانزە ساڵە لە کوچە و کۆڵانەکانی هەردوو شارۆچکەی دەرینجە و کاندرای سەر بە پارێزگای کۆجائێلی سیمیت دەفرۆشێت، لە بەرامبەر ستەمکارییەکانی سوپای میانمار و بوزییە دەمارگیرەکان دژ بە موسڵمانانی ئاراکان بێباک نەبوو.
ئایهان ماوەی دوو رۆژە لە کاتی سیمیت فرۆشتندا تیشێرتێکی پۆشیووە کە لێی نووسراوە "خوێن لە ئاراکان دێ و تۆ هێشتا بێباکی". دەستکەوت و قازانجی ئەم دوو رۆژەیشی کە بڕی ١٤٧ لیرەی تورکییە بە هەژماری بانکی وەقفی هاوکاریی مرۆیی بە موسڵمانانی ئاراکان بەخشی.