Fahrettin İbrahim
22 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "ئاشكرایه كه وه‌ك جیهانی ئیسلامی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، به قۆناغێكی پڕئازار و به ته‌واوی مانا به قۆناغێكی فیتنه‌دا تێپه‌ڕیوین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە 33مین کۆبوونەوەی هاوکاری ئابووری و بازرگانی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند: ""ئاشكرایه كه وه‌ك جیهانی ئیسلامی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، به قۆناغێكی پڕئازار و به ته‌واوی مانا به قۆناغێكی فیتنه‌دا تێپه‌ڕیوین". "
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "لە راستیدا رۆژئاوا لەنێو مێژووی خۆیدا چەند ئەندامی نەخۆشی هەبێت، هەمووی رەوانەی جیهانی ئیسلامی دەکات، هەوڵ دەدات داهاتووی خۆی زامن بکات".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان رایگەیاند: ''سیناریۆیەکی پیس بە مەبەستی لەناوبردنی یەکێتیی، پێکەوەیی، دەوڵەمەندیی و لە سەرووی هەموویانەوە داهاتووی جیهانی ئیسلامی جێبەجێ دەکرێت''.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان گوتی: "ده‌بینن ئەو خوێنڕێژانه‌ی وه‌ك داعش، ئەلقاعیده، بۆكۆحه‌رام، یه‌په‌گه و فه‌تۆ هه‌موو ناوچهكهمانیان كردووه به گۆمی خوێن".