Cüneyt Çelik,Muhammet Mutaf,Cemal Çavdar,Yakup Bakar,Hemın Othman Mohammed
22 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2017
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
به‌فر بارین له چوار پارێزگای خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروستكردووه.
به‌فر بارین له ناوچه‌كه كه دوێنێ ئێواره ده‌ستیپێكرد، كاته‌كانی شه‌و كاریگه‌ریه‌كانی زیادیكرد.
ئه‌و قوتابیانه‌ی ده‌چوون بۆ قوتابخانه و ئه‌و كاسبكارانه‌ی به‌یانی زوو ده‌چوونه سه‌ر كار، به هۆی به‌فره‌وه دووچاری سه‌ختی بوون.
به‌فره‌كه كه یه‌كه‌م به‌فری ساڵ بوو بۆ قوتابیان، كاتێک ده‌چوون بۆ قوتابخانه یاری شه‌ڕه تۆپه‌ڵیان كرد و، هاووڵاتییانیش وێنه‌ی یاده‌وه‌ریان گرت.
به هۆی به‌فره‌وه شۆفێران دووچاری سه‌ختی بوون له رێكردن به رێگاوبانهكاندا. به‌و هۆیه‌شه‌وه تیمه‌كانی شاره‌وانی ده‌ستیان به‌كاركردووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.