Göksel Cüneyt İğde
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2021
سیواس - AA
گرووپێکی شاخەوانی لە سیواس، بەسەر لووتکەی چیای بەیداغی-دا سەرکەوتن، کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی زارا و دوو هەزار و ٨٠٠ مەتر لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە و بە بەفر داپۆشراوە.
لەو چالاکیە سەختەدا کە بە هەماهەنگیی یانەی وەرزشە سروشتییەکانی سیواس رێکخرا و تیایدا یانەی وەرزشی شاخەوانی یغیدۆ و گرووپی رێپێوانی گەزەن گۆزلەر بەشداربوون، بە درۆن وێنە گیرا.
سەرۆکی یانەی وەرزشە سروشتییەکانی سیواس، زەکی سۆیلەمەز باسی لەوە کرد کە چالاکییەکە بە بەشداری ٢٣ شاخەوان بەڕێوەچووە.
زەکی سۆیلەمەز باسی لەوە کرد کە مەودای چوون و هاتن تێکڕا ١٩ کیلۆمەترە و ئاستی بەفری باریو لە چیاکەدا شوێن بە شوێن گەیشتووەتە ١٢٠ سم و گوتی: ''نەرمی بەفرەکە لەسەر رێگای لووتکەکە ئێمەی زۆر ناڕەحەت کرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا بە ئامانجەکەمان گەیشتین. بەیداغی کە سێیەم بەرزترین چیای سیواسە لە رووی باڵادەستی بەسەر ناوچەکەدا دیمەنێکی جوانی هەیە. لە خوار نزیکەی ٣٠٠ مەترەوە واتا دوو هەزار و ٥٠٠ مەتر لە ئاست رووی دەریاوە دەریاچەیەک هەیە کە لەسەر شێوەی دڵە. ئاوەکەی لەم وەرزەدا تەواو بەستوویەتی و بەفر دایپۆشیوە. سەرەڕای سەختی کەشوهەوا لەگەڵ هاوڕێیانماندا بەردەوامین لەسەر دۆزینەوەی جوانیەکانی سروشتی شارەکەمان''.