Muhammet Ali Kemal
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
سیواس - AA
لە ئەنجامی پێکداکێشانی پاسێک و ئۆتۆمبیلێک لە پارێزگای سیواس، بە پێی زانیارییە بەراییەکان، کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
پاسەکە لە پارێزگای ئەرزینجانەوە بەرەو پارێزگای بورسا رۆیشتووە و ئۆتۆمبیلەکەش لەسەر هەمان ئاراستە بووە لە گوندی یارهیساری سەربە شارۆچکەی هافیک، پێکیاندا کێشاوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەشدا پاسەکە وەرگەڕاوە و کەوتووەتە کەندەڵانێکەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەش لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
پاسەکە ٤٤ سەرنیشینی هەڵگرتبوو و بە پێی زانیارییە بەراییەکان ١٧یان برینداربوون. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی سیواس و هافیک گوازراونەتەوە.