Mehmet Tosun
03 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی ئەنجام دا.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە پاراستنی ئارامی ناوچەکە بۆ تورکیا پێشینەیە و نابێت زیان بە خەڵکی سڤیل بگەیەندرێت.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی، سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد گرنگی بە یەکێتیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەدەن و لەو بارەیەوە لەگەڵ عێراق هاوڕان.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوەش کرد لەژێر ڕۆشنایی ئاسایشی تورکیادا هەنگاویان هەڵناوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لق و پۆپەکانی کە هەوڵدەدەن پێشهاتەکان بقۆزنەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد پێویستە ڕژێمی سووریا بەشداری لە پرۆسەیەکی سیاسی ڕاستەقینەدا بکات بۆ ڕێگریکردن لەوەی دۆخەکە خراپتر بێت.