ئۆردو
لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژرداندا كورتوڵموش لەگەڵ پیاوانی كار لە شاری ئۆردو كۆبوویەوە و باسی لە پرۆسەی چارەسەریی كرد، لەو بارەیەوە رایگەیاند:"توركیا كێشەی تێرۆر لە رابردوودا بەجێدەهێڵێت سی ساڵی رەبەقە لەم وڵاتەدا بەردەوامە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 40 هەزار كەس و شەهید بوونی حەوت هەزاری دیكە، كێشەیەك لە رابردوودا جێدەهێڵێت كە 1.2 تریلیۆن دۆلار خەرجییەكەی بووە، ئیشەڵڵا سەرەڕای هەموو رێگرییەكان، هەموو ئاژاوەگێڕییەكان، توركیا ئەم پرۆسەیە بە سەركەوتوویی كۆتایی پێ ئەهێنێت. گەلەكەمان بەو ئاراستەیەی دەیەوێت كە ئاراستەی یەكگرتوویی و یەكێتی نەتەوەیی و یەكپارچەییە و وەك پرۆژەیەكی نەتەوەیی ئەم پرۆسەی چارەسەرییە كۆتایی پێ دەهێنێت. ئەو سەرچاوە داراییانەی بۆ ئەو بابەتە تەرخان كرابوو، ئەو سەرچاوە مرۆییانەی ناچاربووین لەو بوارەدا لەدەستیبدەین، بۆ لەمەودوا بۆ ئەوە بەكاری دەهێنین كە ئەم وڵاتە زیاتر بەرەو پێشەوە بەرین".