Abdullah Shukur
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە ھەڵبژاردنی "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵوی کرد و لە سێ کۆمەڵەی جیاواز سێ وێنەی دیار کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی شاری ئیستانبوڵ سەیری ئەو وێنانەی کرد کە وێنەگرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە سێ کۆمەڵەی جیاوازی وەک "ھەواڵ"، "ژیان" و "وەرزش" گرتوویانە.
ئەردۆغان لەبارەی وێنەکانەوە زانیاری پێویستی لە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون وەرگرت.
ئەردۆغان لە کۆمەڵەی ھەواڵ وێنەیەکی ئۆزکان بیلگین لە ژێر ناونیشانی "یەکەم فتاری مەھمەتجیک"ی ھەڵبژارد، ھاوکات لە کۆمەڵەی وێنەکانی ژیانیش وێنەیەکی لە ژێر ناونیشانی "مامە عەلی و پشیلەکەی" ھەلبژارد کە لە لایەن وێنەگری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئیلھام چەتین گیراوە.
ئەردۆغان لە کۆمەڵەی وەرزش وێنەیەکی بوراک ئاکبولوت بە ناوی "سوڵتانەکانی کاراتی" ھەڵبژارد.